كارگه‌یه‌كی توركی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی توشبونی 43 كه‌س له‌ناو كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شاورمه‌ی توركی له ئه‌ڵمانیا، كارگه‌كه داخرا و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانیشی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كرا.
لە هەرێمی نۆردڕاین-ی ئەڵمانیا کارگەیکی ئامادەکردنی گۆشتی شاورمەی تورکی کۆرۆنای تیا بڵاوبوه‌ته‌وه و بوه‌ته سەرچاوەیەکی دیكه‌ی مەترسی گەورە بۆ تەواوی ئەڵمانیا.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویكرده‌وه كه لە كۆمپانیایه‌كی "بەرهەمهێنان بەناوی کۆمپانیای"تونیس" و کوشتارگەیەکی ئەو هەرێمەدا بەر لەچەند ڕۆژێک 1500لە کارمەند و کرێکار توشی کۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ش بەهۆی کەمتەرخەمی و جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییەکان.
هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه له کارگەیەکی ئامادەکردنی "دۆنەر- شاورمە"ی تورکی کۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه و 43 كرێكاری كارگه‌كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌وهۆیه‌شه‌وه دەرگای ئەو کارگەیە داخرا.
PM:11:00:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت