گۆڕان: ئەوەی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی حكومەتی دەكەوێتە ئەستۆ، یەكێتی و پارتیە


وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی حكومەتی دەكەوێتە ئەستۆ، یەكێتی و پارتیە و دەڵێت،  بۆ چارەسەری دۆخی حكومەتی خۆجێی مانگێكە چاوەڕێی یەكێتین و تائێستا هیچ وەڵامێكیان نەبووە.

بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەكەیان لە هەوڵەكانی بۆ باشكردنی دۆخەكە بەردەوامە و پێداگرە لەو چاكسازیە گشتگیرەی كە بووەتە بنەما بۆ رێككەوتنەكانی و دەڵێت: بۆ چارەسەری دۆخی حكومەتی خۆجێی مانگێكە چاوەڕێی یەكێتین و تائێستا هیچ وەڵامێكیان نەبووە.

د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ میدیای حیزبەكەی رایگەیاندووە، ئەوەی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی حكومەتی دەكەوێتە ئەستۆ، یەكێتی و پارتیە، بزوتنەوەی گۆڕان دوو جار بەشداری حكومەتی كردوە و بە قەبارەی بەشداریكردنەكەی بەرپرسیارە.

لەبارەی چارەسەری دۆخەكە و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان، ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان روونیكردۆتەوە "لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنی بەڕێوەبردنی حكومەتی خۆجێیمان هەیە و لە گفتوگۆدا بووین بۆ ئەوەی كارەكان باشتر بەرەو پێش بچن، بەڵام بەداخەوە زیاتر لە مانگێكە یەكێتی لەو بابەتە بێدەنگ بوون".

هەروەها وتی "ئێمە داواكەی خۆمان و ئەو گفتوگۆ و دانیشتنانەی لەگەڵ یەكێتی كردومانە، تائێستاش چاوەڕێین وەڵامێكمان بدەنەوە لەسەر بنەمای گفتوگۆكانمان، بەڵام یەكێتی بێدەنگی لە بابەتەكە كردووە".


PM:03:25:25/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت