بارزانی و وه‌زیری به‌رگری عیراق كۆبوونه‌وه‌

‌دیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ لە پیرمام پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عیراق كرد و كۆبوونه‌وه‌.


باره‌گای بارزانی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "لە دیدارەكەدا، وەزیری بەرگریی سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بە بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عیراق و هەڕەشەی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عیراق خستەڕوو".

راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كراوه‌ته‌وه‌.

هــ. ر

 

 


PM:02:06:25/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت