به‌ڤیدیۆ. سه‌مای كۆرۆنای وه‌زیری ته‌ندروستی مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان له بۆنه‌یه‌كدا له‌نێو به‌شداربوویه‌كی زۆری بۆنه‌كه ده‌ركه‌وت و سه‌مای له‌گه‌ڵ ده‌كردن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له وه‌زیر گیرا كه كۆرۆنا ته‌نگی به وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵچنیووه و ئه‌ویش به‌وجۆره له‌ناو كۆرۆنادا سه‌ما ده‌كات.
ته‌نها له دوێنێدا له لوبنان 51 كه‌سی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كه به‌رزترین رێژه‌ی رۆژانی پێشوو بووه، له‌ناو ئه‌و مه‌ترسییه‌دا حه‌مه‌د حه‌سه‌ن، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه له ناوچه‌ی به‌عله‌به‌كی بنه‌چه‌ی خۆی سه‌مای ده‌كرد و ئاهه‌نگی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گێڕا.
وه‌زیره‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات له‌ناو ئاپۆڕای خه‌ڵكه‌كه‌دا كه ده‌ستخۆشییان لێده‌كرد، رایگه‌یاند كه به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتون، به‌ڵام هێشا به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر شان ماوه ده‌بێت كاروانه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
له لوبنان هه‌زار و 622 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، وڵاته‌كه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ئابورییه‌وه، شیرازه‌ی تێكچووه و هاوڵاتیان چه‌ندین مانگه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
PM:01:00:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 7088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت