تهندروستیی گهرمیان هۆشداری له رودانی كارهسات دهدات
وێستگه نیوزـ
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دهدات و دهڵێت لەكۆی زیاترلە هەزار كارمەند و پزیشكی سەربە بەڕێوبەرایەتیەكەیان، تەنها 40 بۆ 50 یان دەوام دەكەن.
د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان به ماڵپهڕی فهرمیی یهكێتیی راگهیاندوه: تائێستا 55 پزیشك و كارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و كارمەندێك كە شۆفێری تەندروستی بووە گیانیلەدەستداوە.
وتیشی: لەگەرمیان حەوت توشبوو گیانیان لەدەستداوەو چواریان دوای تێكچوونی باری تەندروستیان لە ماڵەوەبوون و دواتر بەكەمتر لە 12 كاتژمێر مانەوەیان لەنەخۆشخانە گیانیانلەدەستداوە.
د.سیروان محەمەد جەختیكردەوە: كۆی توشبوانی كۆرۆنا لەگەرمیان لەبەرزبوونەوەدایەو لەكۆی هەزار و 800 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تەنها 40 بۆ 50 كارمەند لەسنوری گەرمیان دەوام دەكات، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت كارەسات روودەدات.
PM:11:50:24/06/2020
ئهم بابهته 2300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت