پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

‌یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە ئافرەتێکە

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی ماده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند، كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ته‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بۆ نەهێشتن و رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەر لەماوەی 15 رۆژدا هێزەکانمان لە سنوری (چەمچەمان، بازیان، شۆڕش) پێنچ کەسیان دەستگیرکردوە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: تۆمەتبارێکیان بەڕەگەز (مێ)یەو بازرگانی (کڕین و فرۆشتن)ی بەمادەی هۆشبەرەوەکردوە چوارکەسەکەی دیکەش بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: لە لایەن بەشی ماددەهۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی 14 هۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە.

هــ. ر


PM:12:40:24/06/2020






ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت