سه‌رۆكی پێشوو به 11 ساڵ زیندانی سزا درا
ئه‌ڵماز بێگ ئه‌تامباییڤ
وێستگه نیوزـ
له كۆماری قیرغستان سزای 11 ساڵ و دوو مانگ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوو وڵات‌دا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌پێندرا.
دادگای قیرغستان له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمازبێگ ئه‌تامباییڤ، سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی، تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ئازادكردنی تاوانبارێكی مه‌ترسیدار، حوكمی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی به زیندانیكردن بۆماوه‌ی 11 ساڵ و دوو مانگ ده‌ركرد.
ئه‌تامباییڤ ته‌مه‌نی 63 ساڵه و له ماوه‌ی نێوان ساڵاتی 2011 بۆ 2017 سه‌رۆكی قیرغستان بووه و پێشتر به‌شداریی له‌و شۆڕشانه‌دا كردووه كه دژی دوو سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراون و له‌سه‌ركار لابراون.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رۆكی پێشوو و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه ده‌ستیان هه‌بووه له ئازادكردنی تاوانبارێكی مه‌ترسیداری سزادراو به 11 ساڵ به‌ناوی عه‌زیز باتۆكاییڤ، ئه‌م تۆمه‌تباره یاخیبونێكی له‌زینداندا به‌رپا كردبوو كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی و دوو فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مانی قیرغستان كوژران.
هه‌رچه‌نده دادگا سزاكه‌ی یه‌كلا كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی خۆی و داروده‌سته‌كه‌ی كراون.
PM:11:50:23/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت