كازمی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

له ‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوولا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ئەمریکا بكات.
  
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2020، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ جێنین بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق کۆبوەوە و دواتر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌درا كه‌ لە تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان عیراق و ئه‌مریكا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ لەو چوارچێوەیەدا مانگی داهاتوو، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات.  
  
له‌ 11ی ئەم مانگەدا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق  ئه‌مریكا بە کۆبونەوەیەک لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستیپێکرد، گفتوگۆکانیش دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا و لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا پەیوەنديی نێوان هەردوو وڵات گرژی بەخۆیەوە بینی.  


PM:11:27:23/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت