گه‌رمیان.. له روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه روداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار-رزگاری له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رویدا و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو.
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكرد، روداوه‌كه لەسەر رێگای كەلار – ڕزگاری لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان ئاڵتیما و ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری مان بەڕاد رویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بەهۆی پێكدادانی هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌وه شۆفێری نیسان ئاڵتیماكە بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان ده‌شڵێت كه زیانی ماددیی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتون و بریندارەكەش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
PM:07:34:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت