له سلێمانی رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت
دكتۆره دێرین ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی پلانێك بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن یه‌ك پلازمای خوێن بۆ سێ تووشبووی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ توشبوانی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی چاكببنه‌وه.
دكتۆره دێرین ئه‌حمه‌د، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند: له سلێمانی تووشبوێكی زۆری كۆرۆنا هه‌یه، زۆرێكیشیان ته‌ندروستیان نا جێگیره و تاكه چاره‌سه‌رێك بۆ چاكبوونه‌وه‌یان به‌خشینی پلازمایه، ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نییه به‌ڵام هیوایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی پێ چاك ببێته‌وه.
وتیشی: "به‌م نزیكانه له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی ده‌ست به پلانێكی نوێ ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موو پلازمای خوێنه‌كه به یه‌ك تووشبوو ببه‌خشرێت، له رێگه‌ی جیهازێكه‌وه پلازماكه له به‌خشه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێت و ده‌توانرێت بۆ سێ تووشبوو به‌كار بهێندرێت".
راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی پلازماكه ده‌به‌خشێت له ژنان و پیاوان ده‌بێت ته‌مه‌نی له 18 بۆ 60 ساڵ بێت، به‌مه‌رجێك پێشتر خوێنیان وه‌رنه‌گرتبێت، ئافره‌ته‌كه پێشتر منداڵی له‌بار نه‌چووبێت و نه دووگیان بووبێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دژه ته‌ن و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌خشه‌ره‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌بێت خوێنه‌كانیان بۆ یه‌ك ببێت، به‌خشه‌ره‌كه پێشتر پشكنینی گشتی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت هیچ نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی نییه، ئه‌وجا پلازماكه ببه‌خشێت.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 865 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 392 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 111 کەسیش دوای تووشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
PM:01:10:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 37860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت