ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا له‌ باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌ سه‌ر

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لە هەشت ساڵی رابردوودا نزیکەی 25 هەزار کۆچبەر کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە رێوڕەسمێکی ڕۆژی جیهانی کۆچبەراندا رایگەیاند، گرفتی کۆچکردن دیاردەیەکی جیهانییە و لەم دواییەدا ملیۆنان کەس بەهۆی شەڕ و تیرۆر و هەژاری خاکی خۆیان بەجێدێڵن.

راشیگەیاند، پێویستە وڵاتان هۆشیاری کۆمەڵایەتی و کەلتوری و سیاسی و بارودۆخی ئابورییان باشتر بکەن لەپێناو کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وڵاتی تورکیا قەیرانی زۆری ژمارەی پەنابەرانی هەیە بەتایبەت لەدوای شەڕی ناوخۆی سوریا، کە لە سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارەی ئەو وڵاتە رووی تێکرد.

20ی ئەم مانگە، 69 ساڵ تێپەڕی بەسەر راگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی جنێف بۆ مافەكانی پەنابەران، بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە ئێستادا نزیكەی 80 ملیۆن پەنابەر لە جیهاندا هەیە، كە زۆرینەییان ژن و منداڵن و بەگشتی لە دۆخێکی خراپدان.

هــ. ر


PM:12:45:22/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت