نه‌وه‌ی نوێ: بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بڕینی مووچه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوز ـ
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی دژی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به هه‌موو جۆرێك ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "بەداخەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەجیاتی چاکسازی لەداھاتی نەوت وگاز و گەڕاندنەوەی دەیان ملیار دۆلاری دزراوی ئەم وڵاتە و بڕینی داهاتی مانگانەی کۆمپانیاکانی، کەچی لە بڕیارێکی تەواو نایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان ھاتووە دەست بۆ قوت و بژێوی فەرمانبەران دەبات کەبەھیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نیە".
ده‌شڵێت: "بۆیە داوا لە موچەخۆرانی سەربەرز دەکەین ھەڵوێست وەرگرن و ئەم بێ رێزی و نادادی و زوڵمەی دەسەڵات رەت بکەنەوە، پێویستە ھەموو چین وتوێژەکان پشتگیری یەکتر بکەن لەبەرامبەر ستەمی دەسەڵات بوەستنەوە، بێگومان ئێمەش بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتیانین و لەگەڵ خواست و داوا رەواکانیان دەبین، لە داھاتووشدا ھەنگاوی تر دەنێین".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئێمە دەمێکە رامانگەیاندوە کە ئەم حکومەتە شکستی ھێناوەو ناتوانێت بەردەوام بێت لە حوکمڕانی و ئیدارەدانی ئەم ھەرێمەو بەھیچ شێوەک ناتوانێ چاکسازی بکات، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بە تەواوی دامەزراوەکاندا بکرێت و حکومەت بکەوێتە دەست خەڵکانێک کە دەتوانن کێشەی هاوڵاتییان چارەسەر بکەن و هەنگاوی جدی بنێن بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاندووه: "ئەم بڕیارە نایاساییەی حکومەتی ھەرێم بۆ بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران ھەرسێ لایەنی سەرەکی پێکھێنەری حکومەت لێی بەرپرسیارن و دەبێت راستگۆیانە بە ھاوڵاتیانی ھەرێم و دەنگدەران و ئەندامانی خۆیان بڵێن کە ئەوان ئەو بڕیارەیان داوەو بەرپرسارێتیەکەشی لەئەستۆ بگرن، نەک بە رۆژ لە حکومەتدا بڕیار بدەن و قوتی خەڵک ببڕن، کەچی بە شەو وەک ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەربخەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ناکرێت لەمە زیاتر خەڵکی ھەرێمی کوردستان باجی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و ستەمکارو بێ باک بدات، کە چارەنوسی میللەتاکەمان بەرەو داھاتوویەکی تاریک و نادیار دەبات".
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی بۆ مووچه رووبه‌رووی بوه‌ته‌وه بریاریدا، به برینی 50% ی مووچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌باڵاكان به‌وانه‌شه‌وه كه خانه‌نشینن به پله باڵا، هاوكات بڕیاریدا به بڕینی 21% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، جگه له‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌كانیان 300 هه‌زار دینار و بۆ خواره‌وه‌یه.
AM:11:58:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت