رانیە؛ لە روداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە روداوێکی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی سەرچاوە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین رویداوە و ئۆتۆمبێلێک کەوتوەتە ناو بەنداوەکەوە، بەوهۆکارەش ژنێکی تەمەن 60 ساڵ گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ 21ی حوزەیران تەرمی ژنێکی تەمەن 60 ساڵ دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گەیشتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە بەوتەی کەسوکاری لە روباری بەنداوی سەروچاوەدا خنکاوە.

ئەوەش هاتوە، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ژنەکە لەگەڵ کوڕێکی لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکاب دابوون لەکاتی تێپەڕبوونیان بەسەر بەنداوی ئاوی سەروچاوە، بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتوونەتە ئاوی بەنداوەکە  و بەو هۆیەوە ژنەکە گیانی لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.


PM:11:42:21/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت