چاودێرێكی سیاسی: بندیواره‌كان ده‌بنه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی نوێ لەنێوان هه‌ولێر و به‌غدا
وێستگه نیوزـ
ناڕوونی له ژماره‌ی راسته‌قینه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بوونی موچه‌خۆره بندیواره‌كان، له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵ>انی قه‌یرانێكی نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌باح تائی، چاودێری سیاسیی عیراق ده‌ڵێت "قه‌یرانی دارایی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه و هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ئه‌و پارانه‌ی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردوه كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه داوای پاره‌ی دیكه‌ش ده‌كات".
تائی پێی وایە: "ئاماده‌نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاشكراكردنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رێگه‌نه‌دان به فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانیدا، به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا و روونه له‌سه‌ر بوونی مووچه‌خۆری بندیوار".
راشیگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا قه‌یرانێكی سیاسی نوێ له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام پێشبینیی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه‌ی كردووه و وتویه‌تی"پێده‌چێت ئه‌و قه‌یرانه له‌ڕێی رێككه‌وتنی نهێنی تێپه‌ڕێندرێت و بارودۆخه‌كه وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه."
PM:11:09:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت