سۆران عومه‌ر: بڕینی موچه پیاده‌كردنی حوكمی عورفییه و ئێستا كاتی خستنی حكومه‌ته
وێستگه نیوزـ
دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێكخستنه‌وه و ده‌ستكاریكردنی موچه، په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و بڕیاره به پیاده‌كردنی حوكمی عورفی له هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و پێی وایه كه "ئێستا كاتی خستنی حكومه‌ته".
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌مدواییه پارێزبه‌ندیی لێ سه‌ندرایه‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: "حکومەت لەمانگی 6 بەچی یاسا‌و حەقێک دەسکاری موچەی مانگی 2 دەکات؟ ئەمە حوکمێکی عورفیە کە حکومەت پەیڕەوی دەکات! لەدەرەوەی پەرلەمان و یاسا بڕیار دەردەکات بۆ بڕینی موچە!"
سۆران عومه‌ر رونیكروه‌ته‌وه كه موچە بەیاسا ڕێکخراوە، حكومه‌ت بەچی دەسەڵاتێک دەستکاری دەکات؟ ده‌شڵێت "پەرلەمانی پەکخراو کوا ھەڵوێستان؟ یەکێتی گۆڕان چۆن ئەم حوکمە عورفیە قبوڵ دەکەن؟ لەھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پارتی ئەم حوکمە عورفیە پەیڕەو دەکات بەبێ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی و حوکمی عورفی!"
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داواش له موچەخوراوا ده‌كات ڕازی نەبن بەم کارە نایاساییە و ده‌ڵێت "خۆ ئێوە ھەر سزادراون بە موچەبڕین و پاشەکەوت ھیچ نەماوە بەرامبەرتان بکرێ! حکومەت وەک وەرگرتنی کاردانەوەکان لەسەر بڕینی موچە دەڵێ بۆ یەک مانگە! وەک چۆن بڕیاری پاشەکەوتیان بۆ ئەوە دەرکرد مانگانە بەپێی داھات بەپاشەکەوت دا بچنەوە بەڵام ڕاستیان نەکرد!"
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت "ئێوە دزیەکانتان بەردەوام دەکەن و موچەی خەڵک دەبڕن بۆیە ئێستە کاتی خستنی ئەم حکومەتە بێ منەت و شکست خواردوەیە."
PM:10:40:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت