پارێزگاری هەڵەبجە: مامۆستایانی ئاینیی لە رێگەی سۆشیال میدیاوە خەڵک هۆشیار بکەنەوە


وێستگەنیوز-
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتێکدا سوپاسی رۆڵی مامۆستایانی ئاینیی دەکەن لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکان بەرامبەر کۆرۆنا، لە هەمانکاتیشدا داوا لە مامۆستایان دەکەن لە ڕێگەی سۆشیالمیدیاوە بەردەوامبن لە هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینیی پارێزگاکە باسی لەوەشکردوە، سوپاسی مامۆستایانی ئاینی دەکەن کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاری ئیدارەی هەڵەبجە بوون و ڕۆڵێکی کارایان هەبووە لە هوشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە هەر پێشهات و ڕووداوێک بەتایبەتی لەکاتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا و لە قۆناغی دووەمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکەدا دەرگای مزگەوتەکان بەکاتی دادەخەن و ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی نوێژخوێنان و هەمواندایە، هەر وەک چۆن ڕێکاری توند لە شوێنە گشتیەکاندا دەگرنەبەر.

پارێزگاری هەڵەبجە داواشی لە مامۆستایان کردوە لە ڕێگەی سۆشیالمیدیاوە مامۆستایان وەک چۆن پێشەنگ بوون لە هوشیار کردنەوەی خەڵکیدا بەردەوامبن لە هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان.


PM:10:32:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت