سبه‌ینێ ئێران ده‌روازه‌یه‌كی سنوری به‌ڕووی عیراقدا ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یران، دەروازەی سنووریی خوسرەوی نێوان ئێران و عیراق بكرێتەوە.

مورادعەلی تاتار، قایمقامی قەسری شیرین رایگەیاند، دەروازەی سنووری خوسرەوی لە نێوان ئێران و عێراق، كە بەھۆی كۆرۆناوە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە داخرابوو، سبەینێ دووشه‌ممه‌ دەكرێتەوە.

راشیگەیاند، كردنەوەی دەروازە سنوورییەكە بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەبێت، به‌ڵام ھاتوچۆی بارھەڵگرەكان بە مەبەستی بازرگانی لەو سنوورە ھێشتا قەدەغەیە و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تێیدا ئەنجام نادرێت.

دەروازەی سنووری خوسرەوی دەکەوێتە نێوان عیراق و شاری قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان.


PM:10:30:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت