نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕی
وێستگه نیوزـ
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریم رایگه‌یاند:"كاتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسیه‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه" و دەڵێت: "هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كانه".
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر سه‌ردانه دوو رۆژییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: "هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ته‌واوی كێشه و دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به ره‌چاوكردنی سیستمی فیدراڵی و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وییه‌تی باری هه‌نووكه‌ییی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بكات، رۆڵی سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقیشی بۆ پشتگیری له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به رێككه‌وتن به گرنگ و پێویست و ئه‌ركی هه‌مووان زانی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوپاتیشی كرده‌وه، "دوای ئه‌زموونی تاڵی چه‌ندین ساڵی گرفت و كێشه‌ی نێوان هه‌ردوولا، ئیدی ده‌بێ نه‌چینه‌وه سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و به رێككه‌وتنێكی گشتگیری جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا كه ئارامی و سه‌قامگیری، دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتوی هاوبه‌شمان دابین بكات، كێشه‌كان به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
وتیشی "ده‌كرێت قه‌یرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كانی ئێستای وڵاتیش به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی هه‌موانه و به‌رده‌وامیی كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكدا نییه، هه‌مومان پێكه‌وه به هاوكاری، ده‌توانین بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاوڵاتیان بكرێت."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچیرڤان بارزانی، "سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌یامێكی ئه‌رێنی و هه‌نگاوێگی دروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جیدیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵییان به ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ربڕی."
PM:07:47:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت