هەپەگە: له چه‌ندین شوێن سوپای توركیا ناچاركراوه بكشێته‌وه
وێستگه نیوزـ
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی شەڕی هەفتانین رایگه‌یاند كه لەچەندین شوێن زه‌بریان لە هێزی تورکیایان داوە و ناچاریان کردون بكشێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لە 17ی حوزەیراندا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا کە لە گردی بێریڤانەوە بەرەو گردی شەهید دارا رۆیشتون، بونەته ئامانجی هێزەکانی یه‌په‌گه و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتون و بریندار كردون و رێگایان لێگرتون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌رهەمان ڕۆژ هێزه‌كانی هه‌په‌گه لە هەلیکۆپتەرێکی کۆبرایی توركیایان داوه و بە ناچاری لە ناوچه‌كه دورکەوتوه‌تەوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هخاتووه، لە 20ی حوزەیرانیشدا کاتژمێر هه‌په‌گه لە لە گردی شەهید سیپان له سوپای توركیایان داوه و زیانی گیانیان پێگه‌یاندونن لەهەمان ڕۆژیشدا فڕۆکە جەنگیەکانی توركیا گۆڕەپانی خانتور و گەلی پساخایان بۆردومان کردوه و دواتر هەلیکۆپتەرەکان هەوڵیانداوه بێنە ناوچه‌كه، بەڵام هه‌په‌گه ناچاری كردون بكشێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لە شەوی 18ی حوزەیراندا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای توركیا گوندی سەرگەلێی ئامیدی سەربە پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کردوه و هیچ زیانێک بەر هه‌په‌گه نه‌كه‌وتوه
PM:07:36:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت