ته‌ندروستیی عیراق: 87 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌زار و 646 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 87 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یرانی 2020، گیانلەدەستدانی 87 کەسی دیکەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە عیراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەمەش کۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌ عیراقدا گەیشتە هەزار و 100 کەس.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌ته‌ هه‌زار و 646 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان بۆ 30 هەزار و 868 کەس زیادی كرد. 

هه‌ر له‌ هه‌مان ماوه‌دا 724 كه‌س له‌ عیراق دوای توشبونیان به‌ كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و به‌و رێژه‌یه‌ش ژماره‌ی چاكبوان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 935 كه‌س.


PM:06:59:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت