بەشێك لەهاوڵاتیانی سلێمانی گردبوونەوەیان سازكرد


وێستگە نیوز-

بەشێك لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی  لەنزیك گەڕەكی وڵوبە لەسەر رێگەی سلێمانی-عەربەت، گردبوونەوە و ڕێگەی سەرەكی هاتووچۆیان ڕاگرت ئەوەش بەهۆی نەبوونی بێكاری.  

ئەو هاوڵاتیانە بەوتەی خۆیان، داوای پێدانی مووچە و خزمەتگوزاری دەكەن و دەیانوت دۆخی دارایی و ژیانیان زۆر خراپە، خۆپیشاندەران بە دانانی بەرد و سوتاندنی تایە رێگەی سەرەكی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان گرت.  

گردبوونەوەی ئەو هاوڵاتیانە لەكاتێكدایە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، كارمەندانی تەندروستی و ناوخۆ لەشاری سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە.



PM:06:52:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت