یەكەمین رەتكردنەوە بۆ بڕیاری لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی دروست دەبێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددان رایدەگەیەنن ئەوان بەتەواوی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنان و بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپەراسیۆنیش ئەوەی تێبینیان كردووە زۆرن ئەو شوێنە گشتی و تایبەتییانەی كە بەركەوتن و كۆبوونەوەی هاوڵاتیانیان تێدایە و دانەخراون، لەناو كەرتی تەندروستیشدا بەتەنیا ئەوانی گرتۆتەوە، بۆیە پێوەی پابەند نابن.

لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەوان بەتەواوی پابەندی سەرجەم رێنمایی و بڕیارەكانن لەپیێناوی پاراستنی گیانی پزیشكان و هاوڵاتیان، ئەوەی تێبینیان كردووە زۆرن ئەو شوێنە گشتی و تایبەتییانەی كە بەركەوتن و كۆبوونەوەی هاوڵاتیانیان تێدایە و دانەخراون، لەناو كەرتی تەندروستیشدا بەتەنیا كلینكی و سەنتەرەكانی ددان جیاكراوەتەوە كە بینینی نەخۆش لەكلینییەكانی دداندا سنوری دیاریكراوە كە كەمترن لەپێنج نەخۆش و لەئێستا و رابردووشدا پزیشكانی ددان بەخۆپارێزی زۆرەوە كارەكانیان دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە "هەر بۆیە ئەگەر بڕیارێكی گشتگیرە و لەسودی هاوڵاتیانە ئەوا وەك سەندیكاكەمان پێوەی پابەندین، بەڵام كاتێك بەس پزیشكی ددان لەخۆبگرێت خوێندنەوەی تر بۆ ئەم بابەتە دەكرێت و ئەوا پابەند نابین و پزیشكانی ددانمان سەرپشك دەكەین لەكردنەوەی كلینكی و سەنتەرەكان و هەر پزیشكێك بەڕێنماییەكانی خۆپارێزی كار بكات پشتیوانی دەبین لەكاركردنیان".

دوێنێ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا كۆبووەوە و بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون بەو ڤایرۆسە، بڕیاردرا لەئەمڕۆوە تا 28ی مانگ چەند شوێنێك دابخرێن و دەوامی فەرمانگەكانیش راگیرا.


PM:04:43:21/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 5796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت