به‌رپرسی لقی چواری پارتی: به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ له‌ باره‌گاكه‌مان كراوه‌

‌سەعید پشدەری. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
درەنگانی شەوی رابردوو، دەستڕِێژی گولـلە لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی کراو بەرپرسی لقیش رایدەگەیەنێت، بە كڵاشنكۆف تەقە كراوە و پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە.


سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە پارێزگای سلێمانی، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: لە ناو ئۆتۆمبێلێك لە بەرامبەر بارەگای لقی چوار تەقە رووبەڕووی بارەگای لق كراوە و فیشەك بەر بارەگای لق كەوتووە".

وتیشی: "پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە بەڵام دەستبەجێ لە شوێنەكە هەڵهاتوون، بەپێی زانیارییەكانمان، لە رێگەی كڵاشینكۆفەوە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە، دوای نیو کاتژمێریش لە رووداوەكە، ئەوجا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە"‌.

تائێستا ئەمە چەندەمین جاره‌ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی دەكرێت و کەسیش دەستگیر نەکراوە، هەروەک پێشتریش لە هەولێر تەقە لە بارەگای مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر کراوەو تەقەکەرەکان هەڵاتوون.


PM:12:03:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت