دوو كچی گه‌نج كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

‌شلێر بەرزەنجی

وێستگه‌ نیوز ـ
رۆژی رابردوو دوو کچی گه‌نج کە یەکێکیان تەمەنی له‌ خوار 18 ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 19ی حوزه‌یران، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی شیرین کەمەری، لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە راگەیاند: شیرین کەمەری بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لەسەر ناوبراو بە مەبەستی شووکردنی زۆرەملێ بە کەسێک کە خۆشی نەویستووە، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، کچێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی شلێر بەرزەنجی، کە خەڵکی گوندی کانی دەستار سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە، ئەو کچە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لە سەر ناوبراو بە مەبەستی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ کەسێک کە خۆشی نەویستووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

هــ. ر


AM:08:58:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 23636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت