كه‌شناسی هه‌رێم: سه‌یری خۆرگیرانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌كه‌ن

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی‌ هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە لەکاتی‌ خۆرگیرانەکەی‌ ئه‌مڕۆدا بەهیچ شێوەیەك راستەوخۆ لە رێگەی تەلسكۆب و دووربین و كامێرا سەیری خۆرنەكەن، چونكە زیانی راستەوخۆ بەچاوەکانتان دەگەیەنێت.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لە کاتی‌ خۆرگیرانەکەی‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یران، بەهیچ شێوەیەك هەوڵنەدەن راستەوخۆ لە رێگەی (تەلسكۆب و دووربین و كامێرا) سەیری خۆربكەن".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "چونكە دەستبەجێ زیانی راستەوخۆ بەچاوەکانتان دەگەیەنێ دەبێتە هۆی خوانەخواستە كوێربوونی كاتی یان هەمیشەیی، یان دەبێتە هۆی حاڵەتی لەدەستدانی توانای بینینی رەنگەكان".

ئاماژەبەوەشکراوە: "پێویستە فلتەری تایبەت بە خۆر بەكار بهێنرێت، یان چاویلکەی تایبەت بە تەماشاکردنی‌ خۆرگیران لە چاو بکرێن".

دەشڵێت: "بەكارهێنانی مۆبایلی بەستراوە لەگەڵ دووربین یان تەلیسكۆب بۆ تەماشاکردنی‌ خۆرگیرانەکە، دەبێتە هۆی سوتاندنی كامێرای مۆبایل، ئەگەر هاتوو فلتەر بەكار نەهێنرێت".

بە پێی‌ پێوانە فەلەكییەكان ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21ی حوزه‌یرانی 2020، خۆرگیرانێكی ئەڵقەیی لە ئاسمانی عیراق و هەرێمدا دەردەکەوێت.

هــ. ر

 


AM:08:24:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت