فوئاد حسێن: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پەرەپێدەدەین


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گرنگی هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوریدا تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان هەردولا دەکەنەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو ئەنجامداوە و خواستی سیاسەتی دەرەوەی عێراقی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوندییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دەربڕیووە.

ئەوەش هاتوە، جەخت کرایەوە لە پاراستنی ئاسایشی هەردوولا و دوبارە پێداچونەوە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەمەبەستی فراوانکردنیان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە بنەمای بەکارهێنانی هێز چونکە چارەسەرەکان ئاڵۆز دەکات.


PM:11:37:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت