گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی تەمەن چوارساڵ دەشێلێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگای شەهیدان لە کەلار ئۆتۆمبێلکی هۆندا مینی پاس منداڵێکی تەمەن چوارساڵ دەشێلێت و برینداری دەکات، دواتریش منداڵەکە بەمەبەستی چارەسەری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس منداڵێکی تەمەن چوارساڵ دەشێلێت وبرینداری دەکات.
ئەوەش هاتوە، ڕوداوەکە لەسەر جوتسایدی شەهیدان بوە لەنزیک یاریگای حەمەی کەیم، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.
PM:09:56:20/06/2020
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت