جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو


وێستگەنیوز-


د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا خۆی کەرەنتینکردوە و دۆخی تەندروستیشی باشە.

د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "دۆستان و ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزیەك، كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا خۆم كەرەنتین كردووە و تەندروستیم باشە، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی".

ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 266 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و نۆ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێمی کوردستان گەیشتە سێ هەزار و 539 کەس.





PM:08:40:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 5924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت