لەدهۆك 12 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە


وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی دهۆك چاكبوونەوەی 12 تووشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاكە راگەیاند، ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا چاكبوونەتەوە گەیشتە 115 كەس.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی دهۆك ئاماژە بەوەش دەدات، لەكۆی هەموو تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگاكە تەنیا 28 نەخۆش ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا چالاكە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی روونیكردۆتەوە، دوای پشكنین و چاودێری وردی نەخۆشەكان دەركەوت كە ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا نەماوە و بڕیاردرا بگەڕێنرێنەوە بۆ ماڵەوە.
 


PM:06:03:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت