دەوامی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەكانی راگیرا

‌دیمەنێک لە شاری هەولێر

وێستگە نیوز-

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك بەرپرس و فەرمانبەرانی شارەوانییەكان بەڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریاندا بەڕاگرتنی دەوامی ئەو شوێنانە بۆ ماوەی هەفتەیەك.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاشكرای كرد: "دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان و تووشبوونی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری شارەوانیی دوو و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر و چەند فەرمانبەرێکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پشت بەستن بە خاڵی شەشەمی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی سەرۆکایەتی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ماوەیە یەک هەفتە لە 2020.6.20، تا 2020.6.27".


PM:02:17:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت