له باره‌ی مووچه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و یاسای چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان، وەزیرەكانی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وەزیرەكانی حكومه‌تی هه‌رێم بە سەرپەرشتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەكاریی وەزارەتەكان سەبارەت بە پرۆسەی چاكسازی له‌كۆبوونه‌وه‌دان.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرەكاندا، سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بەشداریی ناكەن، بەڵكو لیژنەی باڵای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكە دەكەن. به‌پێی زانیارییه‌كان لە كۆبوونەوەكەدا باس لە مووچە و رێكخستنەوەی دەرماڵەكان دەكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له 40 رۆژه مووچه دابه‌ش نه‌كراوه و به‌و هۆیه‌وه زۆرینه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له سنووری پارێزگای سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كردووه.
یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە و لە 16ی كانوونی دووه‌می 2020 لە پەرلەمان دەرچووە، لە 3ی شوباته‌وه لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمموز جێبەجێبکرێت.
هــ. ر
AM:11:55:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 7308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت