كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2020، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 37، سلێمانی 36، دهۆك 35، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یران، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رایگەیاندوە کە لە هەولێر به‌رزترین پله 38، سلێمانی 37، دهۆك 37، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:58:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت