سبه‌ینێ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی له‌ عیراق و هه‌رێم رووده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

پێشینی ده‌كرێت سبه‌ینێ خۆر گیران لەعیراق و هەرێمی كوردستان رووبدات و زیاتر بەغدا و چەند شارێكی دیكەی ناوەڕاست دەگرێتەوە.  
  
محەمەد دووری، كەشناسی دیاری عیراق رایگه‌یاندوه‌، پێشبینی ده‌كرێت كاتژمێر 7:27 خوله‌كی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یرانی 2020، خۆرگیران لە ئاسمانی عیراق روو بدات و مانگ ڕووی خۆرەكە دابپۆشێت و ماوەكەشی بەپێی ئاڕاستەی باشوور و ڕۆژهەڵات بكەوێت.  
  
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خۆرگیرانەكە دەگاتە كاتژمێر 8:34  بەیانی كاتێك مانگ بەشێك لەخۆر دەپۆشێت و نزیك دەبێتەوە لەناوەند و دواتر لەكاتژمێر 9:50 بەیانی  خۆرگیرانەكە كۆتایی دێت .  
  
جەختی لەوەشكردوەتەوە، خۆگیرانەكە لەزۆربەی ناوچەكان دەبینرێت، تا ئاڕاستەكان بەرەو باكور بڕۆن خۆرگیرانەكە كەمتر دەردەكەوێت و بەپێچەوانەوە بەرەو باشوور زیاتر دەردەكەوێت.  
  
ئەو كەشناسە عیراقیە رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕادەی خۆرگیرانەكە لەشاری بەسرە دەگاتە 57% و لەشاری موسڵ دەگاتە 35 %، لەهەولێر %36.87، سلێمانی‌ %40.40، کەرکوک %39.29.  
  
به‌وته‌ی دووری لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق ڕادەی خۆرگیرانەكە دەگاتە نێوان 40 بۆ 50% لەناوچەكانی باكوریش 32% بۆ 42% ده‌بێت.


AM:10:16:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 6896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو