وه‌زارتی دادی عیراق رونكردنەوە له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندانه‌كان ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاند كه هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی وڵات‌دا تۆمار نه‌كراون و ناوی ئه‌وانه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه به مه‌رج ئازاد ده‌كرێن.
عه‌بدولكه‌ریم فارس سه‌عدی، بریكاری وه‌زاره‌تی دادی عیراق ئاشكرایكرد كه ناوی هه‌وار و زیندانییان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردووه كه مه‌رجه‌كانی ئازادكردنی مه‌رجداریان تێدایه، وتیشی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌ت به‌نیازه به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سنگیركراوانه ئازاد بكات.
سه‌عدی جه‌ختیكرده‌وه كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گرتوخانه‌كانی عیراقدا تۆمار نه‌كراوه و به‌رده‌وام گرتوخانه‌كان به چاودێریی رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و پاكژده‌كرێنه‌وه.
AM:09:41:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت