رۆژ نیوز: سوپای تورکیا لە برادۆست هێز دادەبەزێنێت
وێستگه نیوزـ
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی رۆژ نیوز-ی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان، سوپای توركیا له ناوچه‌ی برادۆست هێزی دابه‌زاندوه.
سایتی رۆژ نیوز، ئه‌مشه‌و هه‌ینی بڵاویكرده‌وه كه سوپای تورکیا سەرقاڵی هێنانی هێزی زیاترە بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و لە ئێستادا لەسنوری ناوچه‌ی برادۆست لە رێگه‌ی چوار کۆپتەرەوە سەرباز دادابەزێنێت.
ڕۆژنیوز لە سەرچاوە هەرێمییەکانی خۆیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه لەئێستادا سوپای تورکیا بە چوار کۆپتەر هێز لەسەر چیای ( کەتین و بەن ودێل) لە دەڤەری برادۆست دادەبەزێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له توركیا كرد رێز له سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێم بگرێت و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردن و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیانی كوردی كرد، ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه و به هه‌ر هۆكارێك بێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی تورکیا لە سنوری شیلادزێ و کانی ماسی بڵاوكرده‌وه كه پێنج هاوڵاتیی كورد به‌هۆیه‌وه گیانیانلەدەستدا و ته‌بێژی حكومه‌ت ئیدانه‌ی ئەو هێرشانەی كردوه، داواشی لە تورکیا كرد رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت.
PM:10:47:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت