دانیشتوانی چه‌ند گوندێكی نێوان شه‌قڵاوه و كۆیه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد
وێستگه نیوزـ
دانیشتوانی گونده‌كانی نێوان هه‌ردوو قه‌زای شه‌قڵاوه و كۆیه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازگه‌ی هیران بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی دروست كردوه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه، ئەمشەو هەینی 19ی حوزەیرانی 2020، دانیشتوانی چەند گوندێک لە نێوان ناحیەی هیرانی سەربە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی سکتانی سەربە قه‌زای کۆیە خۆپیشاندانیان کردوە و ڕێگایان گرتووە.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، ئەو خۆپیشاندەرانە دەڵێن، هۆکاری ڕێگاگرتنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەبازگەی هیران کە سەربەئاسایشی پارتیە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیانی سنورەکەمان دروست دەکەن.
PM:10:13:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت