وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، چاكبونه‌وه‌ی 85 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاند.
به‌پێی لێدوانی د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئه‌مرۆ هه‌ینی 50 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکوونەتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک چاكبونه‌وه‌ی پێنج توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یه‌ندراو و چاكبوه‌كان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 30 توشبوی دیکەی کۆرۆنای لەو پارێزگایە راگەیاند و بەوەش ژمارەی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا له هه‌ولێر گەیشتە 451 کەس.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، توشبوانی کۆرۆنا سێ هەزار و 45 کەسن، لەو ژمارەیە هەزار و 253 توشبویان چارەسەرکراون و 82 توشبویش گیانیان لەدەستداوە.
PM:06:50:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه