ته‌ندروستیی عیراق ئامارێكی نوێی بۆ قوربانیان و توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 463 كه‌س له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كورستانیشه‌وه، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 83 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی حوزه‌یرانی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئامارێكی نوێی بۆ توشبوان و مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كۆی پشكنینی 10 هه‌زار و 578 كه‌س، ئه‌نجامی پشكنینی هه‌زار و 463 كه‌س پۆزه‌تیڤ ده‌رچوه و ده‌ركه‌وتووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكراشیكردوه كه چاكبونه‌وه‌ی 563 توشبووش له نه‌خۆشخانه‌كاندا راگه‌یاندراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 19 كه‌س له شاری سلێمانی بوون.
سه‌باره‌ت به ئاماری گیانله‌ده‌ستدان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردوه كه 83 حاڵه‌تی مردن له به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق تۆمار كراون.
به‌گشتی تائێستا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقدا به هه‌رێمی كوردستانیشوه 25 هه‌زار و 717 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 333 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 856 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:06:00:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت