وێنه و ناسنامە‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌مڕۆی بۆردومانه‌كانی توركیا له سنوری پارێزگای دهۆك
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دووباره هێرشیانكرده‌وه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به بیانووی بوونی پارتی كرێكاران، سنوری ناحیه‌ی شیلادزێیان له پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
له بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنوری پارێزگای دهۆک، چوار هاوڵاتی شه‌هید بوون، هەر ئەمڕۆش تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە لە بۆردومانەکانی چەند رۆژی رابردووی تورکیادا شەهید بوو.
له تۆڕۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ناسنامە‌ی چوار شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌و ناوچانه بڵاوكرایه‌وه كه فڕۆكه‌كانی توركیا له سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ بۆردومانی كردبوون کە بریتین لە:
- ئەمین سەڵاح، دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدش
- ئازاد مەھدی، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- عەباس ئادەم، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- دێمان عومەر، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- تەرمێکی دیکەیان هێشتا ناسنامە‌ی ئاشکرا نەکراوە
پێشتر وێستگه نیوز بڵاویكرده‌وه كه ته‌رمی چوار هاوڵاتییه‌كه به‌ره‌و بنكه‌ی ته‌ندروستیی شیلادزێ ده‌بڕێن كه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19 حوزه‌یران له گوندی سیدان به‌هۆی بۆردومان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه، شه‌هید بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی دوای پێنج رۆژ، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه كه به بۆردومانه‌كانی چه‌ند رۆژی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید ببوو.
سوپای توكیا له سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجكردنی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌ڕای زیانه ماڵییه‌كان، تائێستا 5 هاوڵاتی شه‌هید بوون.
PM:05:30:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت