له بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سنوری پارێزگای دهۆک، چوار هاوڵاتی شه‌هید بوون، هەر ئەمڕۆش تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە لە بۆردومانەکانی چەند رۆژی رابردووی تورکیادا شەهید بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز و له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، ته‌رمی دوو هاوڵاتی به‌ره‌و بنكه‌ی ته‌ندروستیی شیلادزێ ده‌بڕێن كه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19 حوزه‌یران له گوندی سیدان به‌هۆی بۆردومان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه، شه‌هید بوون.
پێش گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ش، ته‌رمی دوو هاوڵاتیی شه‌هیدی دیكه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا هێنراونه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستیی شیلادزێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی دوای پێنج رۆژ، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه كه به بۆردومانه‌كانی چه‌ند رۆژی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید ببوو.
سوپای توكیا له سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجكردنی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌ڕای زیانه ماڵییه‌كان، تائێستا 5 هاوڵاتی شه‌هید بوون.
PM:04:11:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه