بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش درا


وێستگە نیوز-
دادگای دەستوری باڵای توركیا، ئەمڕۆ هەنینی، 19 ی حوزەیرانی 2020 بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەركرد.

دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا لەسەر سكاڵای سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە بڕیاریداو پارێزەرانی دەمیرتاش رایانگەیاند: بەهۆی ئەوەی مافی كەسایەتی و ئازادیی دەمیرتاش پێشێلكراوە لەدادگای دەستووری بنەڕەتی سكاڵایان تۆمار كردبوو.

دادگاكە بڕیاری لەبارەی بڕیارەكانی قۆناغەكانی دادگایكردن و زیندانیكردنی دەمیرتاش و تێكەڵكردنی دۆسیەكان و بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاداوە.

دادگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، زیندانیكردنی دەمیرتاش بەپێی خاڵی ١٩ی دەستووری بنەڕەتی توركیا پێشێلكارییەو بڕیاریدا وەزارەتی دادی توركیا بە بڕی ٥٠ هەزار لیرە سزا بدات، كە ئەو بڕە وەك قەرەبوو بە دەمیرتاش بدرێت، ئەو بڕیارەش بۆ ١٩هەمین لقی دادگای سزا قورسەكان و وەزارەتی داد دەنێردرێت.




PM:12:24:19/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 11668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت