وەزیری تەندروستی هەرێم: هەڵكشانی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا زیاتر دەبێت

‌د.سامان بەرزنجی

وێستگە نیوز-
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،  رۆژ بەڕۆژ هەڵكشانی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا زیاتر دەبێت.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كرد، بەپێی دوایین ئاماری وەزارتی تەندروستی 2872تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون  و 1525 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "نیگەرانین كە لەنێو ئەو ژمارانەدا 67%یان لە تووشبوو و گیانلەدەستدان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە، هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، رێژەی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 3%، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین رێوشوێنەكانی خۆپارێزی زیاتر بكەن".




PM:06:36:18/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت