پهرلهمانتارێكی یهكێتی له بارهی كێشهی نێوان سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی روونكردنهوه دهدات
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی یهكێتی دەڵێت، لە ئەنجومەنی وەزیران کە شوێنی شیرینیەکەیە، هیچ کێشەیەک لەنێوان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتدا نییە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا باس لە ناکۆکییەکانی ناو پەرلەمان و تەباییەکانی ناو حکومەت دەکات و دەڵێت، سەیرکەن لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لەنێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیر و راوێژکاران نیە و زۆریش هاوهەڵوێستن.
باسی لەوەشکردووە، لەدوای راپەڕین لە زۆربەی خاڵە گومرگیەکان و بازگەکان بڕێک پارە دەدرا بە فەرمانبەر و کارمەندەکان بە ناوی شیرینیەوە لەلایەن کاسبکارانەوە، کە شەڕی ناوخۆش دروست بوو لە نێوان پارتی و یەکێتی لە زۆربەی بارەگا سەربازی و حزبیەکان شەڕە فیشەک بوو، کە چی هیچ کێشە و گرژیەک لە گومرگ و بازگەکان نەبوو تا تەواو لێک جیانەبونەوە، بەهۆی بوونی شیرینی و بەرژەوەنی هاوبەشیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کە گۆڕان بوو لە لایەن پارتیەوە، پەرلەمان داخراو شەرەجوێن لەنێوان لایەنەکان دەستی پێکرد و ناو پەرلەمان بە گۆپاڵ و خرەبەرد گیرا و دووساڵ قسە لەسەر یەک کرا، بەڵام کە وەزیرەکانی گۆڕان نێردرانە ماڵەوە یەک وەزیریان نەدی نە ڕەخنە و نە گلەیەکیان هەبێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، جار جارە یەکێتی و پارتی شەڕی میدیایی رادەگەیەنن و دواتریش لە نێوانیاندا پۆست و وەزارەت دابەش دەکەن و لە دواترین رێکەوتنیشیاندا، هەفتەی رابردوو پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکانی بەغدا رێککەوتن و هەروەها لە هەرێمیش یەکێتی هەشت پۆستی نوێی وەرگرت.
هــ. ر
AM:10:00:18/06/2020
ئهم بابهته 59928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت