وه‌زیری ته‌ندروستی: رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا زیاد ده‌بێت
وەزیری تەندروستی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی مردن به شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رزده‌بێته‌وه.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستیەکان و خابوونەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی رێژەی مردن بۆ دەیان لە رۆژێکدا".
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 821 كه‌سه، له‌وانه 747 له هه‌ولێر، هه‌زار و 878 له سلێمانی، 136 له دهۆك، 60 هەڵەبجە)، هه‌روه‌ك ژماره‌ی چاكبوونه‌وه هه‌زار و 123 كه‌سه، كه 354 له هه‌ولێر، 647 له سلێمانی، 88 له دهۆك، 33 له هەڵەبجە)، مردن به ڤایرۆسه‌كه 75 كه‌سه، كه 12 له هەولێر و 63 له سلێمانی.
هــ. ر
AM:09:21:18/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت