به وێنه.. لە سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ روویدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له سلێمانی روویدا و شۆفێره‌كه بریندار بوو.
رادیۆی فه‌رمی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2020، ئۆتۆمبێلێكی جۆری لانسه‌ر به‌هۆی بێئاگایی و تیژڕه‌ویه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌تری) كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به راگری نێوان هه‌ردوو شه‌قامه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رووداوه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و دره‌خت و نه‌مامه‌كانی نێوان هه‌ردوو شه‌قامه‌كه كه‌وتوه.
هــ. ر
AM:09:05:18/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت