ته‌رمی گه‌نجێك له ئاوی به‌نداوی شیرین دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، ته‌رمی گه‌نجێكی شاری كه‌ركوك له ئاوی به‌نداو شیرین دۆزرایه‌وه، گه‌نجه‌كه له‌ناوی ئاوی به‌نداوه‌كه مه‌له‌ی كردوه و خنكاوه.
عەقید مازن غەریب، بەرێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن راگەیاند: چەند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گەنجیەک بە ناوی عەقیل حسین لە ناو ئاوی به‌نداوی شرین لە کەرکوک مەلەوانی کرد و دیار نەما.
وتیشی: ئەمرۆ تیمەکانی تایبەت بە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دوای گەڕان لە بەنداوەکە تەرمەکەیان بە خنکاوی دۆزییەوە.
بەرێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن وتیشی: گەنجە خەنکاوەکە تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی گەرەکی نیدا-ی شاری کەرکوکە.
PM:09:45:17/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت