نووسەر و هونەرمەندێكی دیاری كورد تووشی كۆرۆنا بوو

‌یاسین قادر

وێستگە نیوز-

نووسەر و هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەو هۆیەشەوە كتێبخانەی گشتی سلێمانی تا رۆژی یەكشەممە كارەكانی راگرت.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، نووسەر و هونەرمەندی بواری نواندن، یاسین قادر بەرزنجی، چەند رۆژێكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

یاسین قادر كارمەندی كتێبخانەی گشتی سلێمانییە، لەو بارەیەوە وێستگە نیوز پەیوەندی بە ئالان رەوف، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانییەوە كرد و ناوبراو رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی خۆپارێزی بڕیاریان داوە تا رۆژی یەكشەممە كاركردن لەكتێبخانە رابگرن.
 


PM:08:19:16/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 7608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت