گه‌رمیان روباری هه‌یه و پشت به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌به‌ستێت
ئاوی ژێر زه‌وی به "خه‌زینی ستراتیژی" داده‌نرێت و به‌هایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه
وێستگه‌نیوز
زۆرینه‌ی ره‌های سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له‌گه‌رمیان به‌كارده‌برێت، بیری ئیرتیوازیه، كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 90% .
به پێی راپۆرتێكی یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان سه‌رباری هه‌بونی روباری سیروان و چه‌ندین چه‌م و لقی روبار له ناوچه‌كه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی به‌كارده‌برێت له گه‌رمیان ئاوی ژێر زه‌ویه، ئه‌م داتایه ئامار و قسه‌ی به‌رپرسانی كه‌رتی دابینكردنی ئاو له گه‌رمیان پشتڕاستی ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولمته‌ڵیب ره‌فعه‌ت، مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان، ئاماژە بەوەدەکات له هه‌مو وڵاته‌كان ئاوی ژێر زه‌وی به "خه‌زینی ستراتیژی" داده‌نرێت و به‌هایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارناهێنرێت، له روی زانستیه‌وه تا یه‌ك دڵۆپ ئاوی سه‌ر زه‌وی مابێت نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست ببرێت بۆ ئاوی ژێر زه‌وی.
لە گەرمیان ئەگەرچی هەندێک لە قەزا و ناحیەکانی روبارێک بە تەنیشتیاندا دەڕوات، بەڵام له ته‌نیشت روباره‌كه هه‌زاره‌ها بیر لێدراوه چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه یا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌زای كه‌لار و كفری ئاماژه‌یان بۆ كردوه، له كه‌لار ٦٠٪ گەڕەکەکان ئاوی روباری سیروانیان پێدەدرێت، هه‌روه‌ها لەرێگەی ٧٨ بیریشەوە ئاوی گەڕەکانی دیکە دابین دەکەن. له كفریش 35 بیری ئیرتیوازی له قه‌زاكه‌دا هه‌یه، له‌و رێگه‌یه‌وه ئاوی به‌شی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كان دابین ده‌كرێت.
PM:01:31:15/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت