وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی چاکردنەوەی کارگەی ئۆکسجینی سلێمانی بڕیارێکی دەرکرد
وێستگەنیوز-
وه‌زیرى دارایى و ئابوری رایگەیاند، فەرمانی کردوە به‌په‌له خه‌رجى پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌ى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئۆکسجینی پزیشکی له سلێمانى دابین بكرێت و بڕیارەکەش ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی کراوە بۆ جێبەجێکردنی.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی دەکەن بەپەلە پارەی پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌ى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئۆکسجینی پزیشکی له سلێمانى دابین بکات.
پێشوتریش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دارایى و ئابوری رایگەیاندبو، بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی کارگەی به‌رهه‌مهێنانى ئۆکسجینی پزیشکی له سلێمانى لە ئێستادا پێویستییەکی تەندروستییە و تێچوەکەی 26 ملیۆن دینارە.
PM:11:31:12/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت