بەرگری شارستانی دهۆک بۆ وێستگەنیوز: سێ کەس لەکاتی مەکردن خنکان


وێستگەنیوز-

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سێ روداوی جیاوازدا کە دوو روداویان لە زاخۆ بوون و یەکێکی دیکەشیان لە شیلادزێ بووە، سێ کەس لە کاتی مەلەکردندان خنکاون.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی شەبەک کە دانیشتووی پارێزگای نەینەوایە و شۆفێری بارهەڵگربووە، لە کاتی مەلەکردندا لە پردی دەلال لە زاخۆ خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها هاوڵاتییەکی دیکەش کە دانیشتووی سنورەکە بوە و لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ناوچەی زیناڤا لە زاخۆ خنکاوە لە کاتێکدا بە مەبەستی گەشتیاری چوەتە شوێنەکە، هەروەها ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی دیکە لە سنوری شیلادزێ لە زێی گەورەدا خنکاوە.

لەبارەی رۆڵی تیمەکانی بەرگری شارستانیش ئەوەی خستەڕو، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەردو ناوچەی خابیر و زاخۆ بونیان هەیە و ئەمساڵ 11 کەسیان لە خنکان رزگاکردوە.


PM:06:59:12/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت